تشرینی دووه‌م 06, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • داوای دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی دۆسییەی لاهوور تاڵەبانی و هاوڕێکانی

دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە ناردنی نامەیەکی فەرمی، خوازیاری ڕەوانەی کرانی سەرجەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانی دۆسییەی لاهوور تاڵەبانی و چەند کەس لە هاوڕێکانی بوو.

بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهوور تاڵەبانی، ڕایگەیاندووە کە داوای بەتاڵ کردنەوەی دەنگ و گەڕانەوەی دۆسییەی لاهوور تاڵەبانی و هاوڕێکانی بۆ دادگەی پێداچوونەوەیان خستووەتەبەر دەست و ئیستا ئەو دۆسییە لەسەر داوای ئەوان گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگەی پێداچوونەوە. دەستەی سەرۆکایەتی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان نامەیەکی فەرمیی ڕەوانەی دادگەی لێکۆلێنەوەی ئاسایشی هەرێم کردووەو تێیدا هاتووە: "هەموو بەڵگەکانی لێکۆڵینەوەی هاوپێوەند بە تۆمەتباران یان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەریەکە لە (لاهوور شێخ جەنگی، برایان وۆلسن، دڵشاد عەبدوڵڵا حەمە، شەرام رەفیق، پۆڵا جەنگیی بورهان و هاوڕێکانی دیکەیان) بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ ئێمە بنێرن".

سەرپەیڤ