تشرینی دووه‌م 07, 2025 14:33 Asia/Tehran
  • بارزانی هۆشداری توند بە یەکێتی دەدات

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەرمی زۆریان بەرامبەر یەکێتی نواند، بەڵام ئەوان کاتیان کوشت بۆیە ئەو هەلومەرج و نەرمیەی پێش هەڵبژاردن بەرامبەر یەکێتی هەیان بوو، دوای هەڵبژاردن نایانبێت.

مەسعود بازرانی، ئەمڕۆ هەینی لە میانەی وتارێکدا بۆ لایەنگرانی پارتەکەی لە هەولێر ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردن و بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، چەندین کۆبونەوە لە نێوان شاندی پارتی و شاندی یەکێتی ئەنجام دران، لەسەر دو میحوەری ئەساسی ئیشیان کرد، یەکێکیان شێوەی حوکمڕانی و ئیدارەی حکومەت، ئەوەی تر دابەشکردنی پۆست. دەشڵیت، "لەسەر خاڵی یەکەم گەیشتنە ڕێککەوتن، لەسەر خاڵی دوەمیش من ڕینمایی شاندی پارتیم کرد لەگەڵ مەکتەبی سیاسیش کە ئەوپەڕی  نەرمی  نیشان بدەن بەرامبەر بە یەکێتی، بەڵام بەداخەوە ئەو مەعلوماتەی کە پێشتریش بۆ ئێمە دەهات کە یەکێتی بە تەمایە کات بکوژێ تاکو هەڵبژاردنی عێراق تەواو دەبێت، ئەوسا بیر لەوە بکەنەوە دێنە حکوومەت یان نا".مەسعود بارزانی لە میانەی وتارەکەیدا هۆشداری بە یەکێتی دا و وتی، "ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو بۆ پێکهێنانی حکومەت، رەنگە دوای هەڵبژاردن ئەو هەلومەرجە وەکو خۆی نەمێنێت و ناشمێنێت".

سەرپەیڤ