دوو هەزار چاودێر لە هەرێمی کوردستان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن
وتەبێژی چاودێرانی شەفافیەتی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان وتی: لە چوار پارێزگای هەولێر دهۆک سلێمانی و کەرکووک ، ھەزار و ٩٢١ چاودێر لە هەرێمی کوردستان چاودێریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دەکەن .
سەلمە فاتیح وتی: چەند ڕێکخراوێک چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دەکەن لە سلێمانی 10 ڕێکخراو، لە هەولێر پێنج ڕێکخراو، لە دهۆک دوو ڕێکخراو و لە کەرکوک شەش ڕێکخراو چاودێری دەکەن. هەروەها ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بریتی لە؛ سەرۆکی ڕێکخراوەکان و پارێزگارەکان پێکهاتووە. جگە لەوەش تیمێکی 34 کەسە لە پارێزەرانی خۆبەخش جێگیرکراون بۆ چاودێریکردنی لایەنە یاساییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ناوەندەکانی دەنگدان. سەلمە فاتح وتیشی لە سلێمانی 605 چاودێر لە 506 بنکەی دەنگدان ئامادەن، لە دهۆک 636 چاودێر لە 351 بنکەی دەنگدان و لە کەرکوک 113 چاودێر لە 215 بنکەی دەنگدان چالاکن.