کانونی یه‌که‌م 02, 2025 14:27 Asia/Tehran
  • هێزەکانی لاجان پابەندی بڕیارەکەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر نابن

هەرچەندە دانیشتووانی گوندی لاجان گەڕ‌اونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی هەولێر پابەندی بڕ‌یاری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر نەبوون و لەگوندی لاجان نەکشاونەتەوە.

هەرچەندە شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکەشە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڵێنی بەدانیشتووانی گوندی لاجان-دا کە سبەینێ، واتا ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لەگوندەکە دەکشێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە لاجان نەکشاونەتەوە، بۆیە پێدەچێت ئەو هێزەی لە لاجانە پابەندی فەرمانی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر نەبن و فەرمان لەحکومەتەوە وەرنەگرن، بەڵکو چاوەڕ‌وانی فەرمانی حزبی بن بۆ کشانەوە.دوێنێ دووشەممە دانیشتووانی گوندی لاجان لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە راگوێزران و  ژن و منداڵ و پیاوی گوندەکە دەربەدەر کران و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و شەوی رابردوو بەسەدان دانیشتووی گوندەکە لەسەر شەقامەکان مانەوە، هەرچەندە ئەمڕ‌ۆ چوونەوە ماڵەکانی خۆیان، بەڵام تاوەکو ئێستا کوچە و کۆڵانەکانی گوندی لاجان بەهێزی ئەمنی حزبی تەنراون. رۆژی ٢٩ی ١١ی ٢٠٢٥ لەگوندی لاجانی سەر بەپارێزگای هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدراو بەوهۆیەشەوە زیاتر لە دە کەس برینداربوون و کەسێکش کوژرا.

سەرپەیڤ