عه‌لی حه‌مه‌ساڵح زانیاری نوێ ئاشکراده‌کات؛ هه‌موو ٢٧ی مانگێک مووچه دێت
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست داوای ئاشکراکردنی چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌کانی (تشرینی دوه‌م و کانونی یه‌که‌م)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌کات و ده‌شڵێت، "ساڵی 2026 هه‌مو مانگێک له 27ی مانگدا، موچه ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و ناردنی داهات بۆ به‌غدا به‌رده‌وام بێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێکدا له‌ژێرناوی (خۆدزینه‌وه له موچه‌ی مانگه‌کانی (تشرینی دوه‌م و کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵ) بڵاویکرده‌وه، موچه‌ی ئه‌و دو مانگه له ئه‌ستۆی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانیه.راشیگه‌یاندوه، "به‌نیازن بیست و سێی کانونی یه‌که‌م داهاتی ناوخۆ بنێرن، عێراق له‌دوای سێ بۆ پێنج ڕۆژ موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌که‌م) ده‌نێرێت، به‌مه‌ش هه‌رێم سێ مانگی 2025 نه‌وتی هه‌نارده‌کرد به بۆری، عێراق موچه‌ی مانگه‌کانی (تهمموز، ئاب، ئه‌یلول، تشرینی یه‌که‌م) ده‌نێرێت، که‌واته نۆ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ هه‌رێم خۆی نه‌وتی فرۆشت؛ داهات سفره، دو داهاتی ناوخۆ کوا؟ ئه‌ی سێسەت ملیار دیناری ساڵی دوو هەزار و بیست و چوار کوا؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشکراشیکردوه، "ساڵی 2026 هه‌مو مانگێک له 27ی مانگدا، موچه ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و ناردنی داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وام بێت.