کانونی یه‌که‌م 13, 2025 19:45 Asia/Tehran
  • کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد

کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە ناردنی پەیامێک، هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پیرۆزبایی کرد و ئەوەشی بە نیشانەی لێهاتوویی زانستی و ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ناوبرد.

فەرامەرز ئەسەدی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بەرهەم ساڵحی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی شیاوی بەڕێزتان  وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشاندەری ئاستی بەرزی لێهاتوویی  زانستی و ئەزموونی بەڕێوەبردنی  شیاو و بە نرخی بەڕێزتانە . ئەسەدی لە درێژەی قسەکانیدا  بۆ بەرهەم ساڵح نووسی ، هیوادارم  وەک ڕابردوو لەم بەرپرسیارەتییەشدا سەرکەوتوو و سەربەرز بی .

سەرۆکی ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤیش له‌ په‌یامێکدا بۆ به‌رهه‌م ساڵح، رایگه‌یاند، د. بەرهەم ساڵح بە روحییەتێکی تازە و لەم بەرپرسیارایەتییە تازە دەتوانێت زۆرترین خزمەت بۆ پەناهەندەکان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکات.

مەسعود بارزانیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیارانی باڵای کاروباری پەنابەران.

سەرپەیڤ