دیداری مەسروور بارزانی و باڵوێزی ئێران لە عێراق
کانونی یهکهم 14, 2025 20:37 Asia/Tehran
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە عێراق دیداری کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێریش بەشداری کردبوو، دوولایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستی بەهێزترکردن و گەشەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ، بەتایبەت لە گۆڕەپانی ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگیدا. هەروەها سەبارەت بە باروودۆخی گشتیی عراق پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەیش بیروڕایان گۆڕییەوە.