سبه‌ینێ نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شده‌کرێت
کانونی یه‌که‌م 17, 2025 18:30 Asia/Tehran
یه‌که‌ی سوته‌مه‌نی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه نه‌وت به‌سه‌ر دانیشتوانی ژماره‌یه‌ک له گه‌ڕه‌که‌کانی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شده‌که‌ن و بۆ هه‌ر به‌رمیلێکیش بڕی سەت و چوار هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
یه‌که‌ی سوته‌مه‌نیی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش و ته‌کیه و ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو نه‌وت دابه‌شده‌کرێت. بڕی نه‌وته‌که دووسەت لیتره دابه‌شده‌کرێت به سەت وچوار هه‌زار دینار به‌هاوڵاتیان ده‌درێت. نرخی١٠٤ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتێکدایه که حکومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نها سی هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت.