یه‌کێتیى بۆ پارتى: ته‌نازول له‌یه‌ک خاڵى داواکاریه‌کانمان ناکه‌ین
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە هیچ خاڵێک لە داواکارییەکانی خۆی ناچێتە دوا و پاشەکەشە ناکات.
کاروان گه‌زنه‌یى وتەبێژی یەکێتی باس دەکات کە کۆبوونەوە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ پارتی خراپ نەبوو،به‌ڵام زیاتر کۆبونه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ زه‌مینه‌سازیى بۆ قۆناغه‌کانى داهاتوو". جه‌ختیشیکرده‌وه، "ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى ته‌نها گرفتى پۆستێکمان نییه‌و بڵێین ئه‌وه گرێکوێره‌یه، یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان مه‌به‌ستیه‌تى هاوبه‌شێکى ڕاسته‌قینه‌ى حوکمڕانیى بێت له‌هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌کى دانوستانمان ئاماده‌کردوه‌و پێشکه‌شى پارتى دیموکراتى کوردستان‌مان کردوه". وتەبێژی یەکێتی جه ختی کرد، "به‌هه‌مولایه‌کیش ڕاده‌گه‌یه‌نین، پاشه‌کشه له‌هیچ خاڵێکى وه‌ره‌قه‌که‌ى خۆمان ناکه‌ین‌و ئه‌و پۆستانه‌شى به‌مافى ڕه‌واى خۆمانى ده‌زانین وه‌کو به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وانه مافى یه‌کێتییه‌و ته‌نازولیشیان له‌باره‌وه ناکه‌ین، به‌ڵام پێویستیه‌ک هه‌یه له‌ئێستادا که هه‌ردولامان ئێمه‌و پارتیش، له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کى گه‌وره‌داین، ئه‌ویش پێکهێنانى دوو حکومه‌ته، بۆیه پێویستمان به‌ڕێکه‌وتن‌و یه‌ک گوتارى‌و یه‌کده‌نگیى هه‌یه تاوه‌کو له‌به‌غدا ماف‌و شایسته‌ى خۆمان وه‌کو کورد به‌ده‌ستبهێنین".