کانونی یه‌که‌م 27, 2025 17:42 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە بازاڕی کەمپی ئێزەدییەکان لە زاخۆ / ٣٥ دوکان لە ئاگردا سووتا

ئاگرێکی توندبەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی یەکێک لە کەمپەکانی کوردانی ئێزەدی لە زاخۆی گرتەوە، و بووە هۆی سوتاندنی دەیان دوکان و زیانی دارایی زۆریشی لێکەوتەوە.

موقەدەم جەمال ، بەڕێوەبەری بەشی ئاگرکوژێنەوەی زاخۆ ڕایگەیاند: کاتژمێر ٦ی سەرلە  بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە لە کەمپی باجید کەندەڵ کەوتەوە و لە ئەنجامدا لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ دوکانی ناو کەمپەکە بە تەواوی سووتاون. ئاماژەی بەوەشکرد: لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی دارایی زۆر بەرزە. بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی زاخۆ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی خێرایی با، مەترسی ئەوە هەبووە کە ئاگرەکە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی تری کەمپەکە و زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بکەن و لە کەمتر لە دوو کاتژمێردا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی بکەن. بە وتەی ناوبراو هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە کێشەی کارەبا بووە .

سەرپەیڤ