مەسرور بارزانی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم کراوە
کانونی یهکهم 31, 2025 18:29 Asia/Tehran
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری دوویەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پەیامەکی بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی وێرای پیرۆزبایی ساڵی تازەی زایینی وتی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەختی کرد کە پێویستە چیتر بەرژەوەندی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێک بەڵام لە پەیامەکە ئاماژە بەوە نەکراوە کە کێ ڕێگر بووە لە پێکنەهاتنی حکومەت. بەشێک لە چاودێران دەڵێن ئەم پەیامە دەرخەری ئەوەیە لە کۆتا ساتەکانی ساڵی ۲۰۲۵ و تەنانەت دوای دەنگدانی یەکێتی بە کاندیدای پارتی بۆ جێگری دوویەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش گۆرانکاری بە سەر هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی وەک شەریکی لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت نەهاتووە.