کانونی دوھەم 03, 2026 20:02 Asia/Tehran
  • وەزیرانی کورد لە حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە دوو مانگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕوون کردنەوەیان هەبێت

لە درێژەی ناڕوونییەکان سەبارەت بە مووچەی نەدراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوای لە وەزیرانی کوردی حکومەتی عێراق کرد هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بەرپرسیارێتی پێدانی مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدە ڕوون بکەنەوە .

. عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی حێزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە چوار وەزیرە کوردەکەی حکوومەتی عێراق کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان لە پێدانی مووچەی نەدراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕوون بکەنەوە. دووپاتیشی کردەوە، ئەو چوار وەزیرە کە نوێنەری کوردن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دا، دەبێت بەڕوونی باس لەوە بکەن کە ئایا حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پێدانی مووچەی مانگی  یازدە و دوازدە  یان نە ؟ گوڵپی دەشڵێت: یان  دەبێ  حکومەتی عێراق ناچار بکەن  مووچەی مانگی  یازدە و دوازدە  بدات، یان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم بابەتە قبوڵ بکات.

سەرپەیڤ