شاسوارعەبدولواحید تا ١٢ی مانگ له زیندان ده‌مێنێته‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر واده‌ی ئازادکرانی شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاریدا ماوەی دەستگیرکردنەکەی درێژ بکاته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاندبوو، "سزادانی شاسوار عەبدولواحید بۆ ماوەی پێنج مانگ بووە و لە ٢ی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢٥ بڕیار دەرچووە، بەڵام لە بریارەکەدا هاتووە پێویستە هەموو راگرتنەکانی پێشوو هەژمار بکرێن، لە کاتی لێکۆڵینەوە و لەکاتی دادگاییکردنه‌که‌یدا، بۆیە ئەو٣٥ رۆژەی لێ دەردەکرێت کە پێش بڕیارەکەی دادگا راگیراوە، ١٤ رۆژیش لە کاتی لێکۆڵینه‌وه لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراوه،٢١ رۆژیش پێش ده‌رچوونی بڕیاری دادگا راگیراوه. کەوایە به‌پێی هه‌ژمارکردنی ئه‌و ده‌ستگیرکردن و راگرتنانه، ده‌بێت شاسوار عه‌بدولواحید ٢٩ی (کانونی یه‌که‌م/١٢)ی ٢٠٢٥ ئازاد کرابایە"؛ ئەوە لەکاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاریدا ماوەی لە زیندان مانەوەی ناوبراو تا ١٢ی مانگ درێژ بکاته‌وه.