لاهوور شێخ جەنگی سبەی دادگایی دەکرێت
بڕیارە سبەی کاژێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی ئامادەبێت، سەرچاوەیەکیش لە دادگاوە دەڵێت: "دادوەر بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان دەدات."
سەبارەت بەو ماددە یاساییانەی کە لاهوور شێخ جەنگیی پێ دادگایی دەکرێت، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون بریتین لە کوشتنی بە ئەنقەست و پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە.لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی دۆسیەکەش بۆ دادگای هەولێر یان شارێکی دیکە، سەرچاوەکەی نێو دادگای سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی: سکاڵاکە لە سلێمانی تۆمارکراوە و هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە.
دوابەددوای دەسگیرکرانی لاهور شیخ جەنگی لەو هێرشەی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ کرایە سەر هۆتێل لالەزار، دەزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە و گوتیان، بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی بەنیازی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی بوون.