شاسوارعه‌بدولواحید ئازاد كرا
کانونی دوھەم 14, 2026 18:25 Asia/Tehran
ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌ی كه به پێنج مانگ زیندانیكردن سزادرابوو، ئازادكرا.
بەگوێرەی زانیارییەکاني هەرێم؛ ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه ماون كه روبه‌ڕوی شاسوار عه‌بدولواحید كراونه‌ته‌وه، له داهاتودا به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیانه، شاسوارعه‌بدولواحید ده‌چێته‌وه به‌رده‌م دادگا.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی ١٢ی (ئاب)ی ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە شادی نەوزاد پەرلەمانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەستگیرکرا، رۆژی ٢ی (ئه‌یلول)ی ٢٠٢٥یش دادگا سزای پێنج مانگ زیندانییکردنی بۆ ده‌ركرد.