کانونی دوھەم 16, 2026 18:45 Asia/Tehran
  • داهاته‌كه‌ی سلێمانی زیاتر له‌٦٨% زیادی كرد

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت؛ داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی ١٠ی (كانونی دوه‌م/1) تاوه‌كو ١٦ی (كانونی دوه‌می ٢٠٢٦، بڕی زیاتر له‌ ١٠ ملیار و ٥٤٨ ملیۆن و٢١ هه‌زار دیناره‌، كە٨٨% داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ١٠ ملیار و ٥٤٨ ملیۆن و ٢١ هه‌زار و ٦٥٠دینار بوه‌، به‌جۆرێك کە ‌٨٨%  ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته‌ رۆژی ٣ی (كانونی دوه‌م/1) تاوه‌كو ٩ی (كانونی دوه‌م/1)ی ٢٠٢٦، بڕی شه‌ش ملیار و ٢٥٦ ملیۆن و ٨٨٧ هه‌زار و ٨٠١ دینار بوو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی ٦٨.٥٨٣% زیادی كردوه‌.

 

سەرپەیڤ