مشتومڕ لەبارەی پۆستی رێکخەری گشتیی گۆڕان
کانونی دوھەم 16, 2026 18:20 Asia/Tehran
بەگوێرەی نووسراوی فەرمانگەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە بە ناونیشانی "دەربڕینی بۆچوون" ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراوە ، "وادەی بریکارنامەی "دانا ئەحمەد مەجید" وەکوو رێکخەری گشتی گوران کۆتایی هاتووە."
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی گردی زەرگەتە) ئەمڕۆ هەینی وتوویە: "ئێمە پێشتریش وتوومانە کە مانەوەی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەر نایاساییە، بەڵام بەرپرسانی (ئاراستەی گەڕەکی کوردسات) کە نزیکە لە دانا ئەحمەد مەجیدەوە دەڵێن: "ئەو قسەی کۆمیسیۆن تەنیا دەربڕینی بۆچوونەوە و بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و کاری پێ ناکرێت".