کانونی دوھەم 18, 2026 16:16 Asia/Tehran
  •  لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٣١٥ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٥٢ دەزگا و رۆژنامەڤان کراوە

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە هەرێمی کوردستان ٣١٥ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٥٢ دەزگا و رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن کراوە.

بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ؛ پێشێلکارییەکاني بەرامبەر به رۆژنامەڤانان بريتين له تیرۆرکردن، تەقەکردن لە رۆژنامەڤان، رێگری و جیاکاری، لێدان، هێرش، هەڕەشە و سووکایەتی، شکاندن و زەوتکردنی کەلوپەل، هەڵکوتانە سەر ئۆفیس و داخستن و دەستبەسەرکردن و هێرشی ئەلیکترۆنی.

ره حمان غەریب، سەرۆکی سەنتەری میترۆ راگەیاند: "پەرەسەندنی ئەم پێشێلكارییانە لە هەرێمی كوردستاندا، كەلێنێكی قووڵ لە نێوان دەقە یاساییەكان و  جێبەجێكردنیاندا ئاشكرا دەكات، وەك یاسای رۆژنامەگەری، ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ كە بڕیارە كاری رۆژنامەنووسان بپارێزێت، یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، كە مافی زانین بۆ هەمووان بن، بەڵام جێبەجێ ناكرێن."

 

سەرپەیڤ