خۆپیشاندان لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
کانونی دوھەم 20, 2026 20:02 Asia/Tehran
سەدان کەس لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و درووشمیان دژی ئەمریکا بەرز کردەوە.
خۆپیشاندەران بە توندی ئیدانەی سیاسەتی ئەمریکایان سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا کرد. ئەوان پێیان وایە کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕەقە و کێڵگەی نەوت و گازی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە دێرەزوور دەرئەنجامی "ڕێککەوتنی پشتی پەردەی"ی نێوان ئەمریکا و حکومەتی جۆلانییە.