کانونی دوھەم 24, 2026 19:32 Asia/Tehran
  • كاندیدێكی پارتی کشایەوە؛ بڕیارە ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت

كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماري عيراق كشایه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، پێده‌چێته‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت.

نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌،  "لەسەر فەرمانی مسعود بارزانی و متمانەی پارتی بۆ کاندیدکردنمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە مایەی شانازی و سەربڵندیمانە بۆ ئەو متمانەیە، لەپیناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشتی کردنی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک کومار برای بەڕێز د.فواد حسێن بڕیاری خۆ کشاندنەوەماندا".سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و لیستەکە لە  نوزدە  کەس پێکهاتوه‌، به‌ڵام به‌ كشانه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی، كاندیدانه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بنه‌  هەژدە كاندید.به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاست تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئه‌نجامبدات.

 

سەرپەیڤ