پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرۆکوەزیرایەتی مالیکی
سەرۆکی هەرێمی كوردستانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ کاندیدبوونی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەک تیایدا ڕایگەیاند ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مالیکی كرد بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ مالیکی، هیوای خواست؛ سەرکەوتوو بێت لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی داهاتووی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتداگر و هەمەلایەنە کە داواکاری و چاوەڕوانییەکانی هەموو عێراقییەکان جێبەجێ بکات، بە شێوەیەک کە ئەم حکومەتە بتوانێت ڕووبەڕووی ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەمی ببێتەوە.مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش وێڕای پیرۆزبایی لە نوری مالیکی بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە لەپێناو چارەسەریی کێشەو ئاستەنگەکان و نەهێشتنی بەربەست و ئاریشەکانی وڵاتدا، پشتگریی لێ دەکا.