وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق: ئەمریکا دیکتاتۆریەتێکی شەڕاشۆیە
وتەبێژی فەرمیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا هاوپەیمانێکی جێمتمانە نییە و دیکتاتۆرییەکی شەڕاشۆ و سەرەڕۆیە.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی فەرمیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق وتیشی: ئەمریکا لە مێژە بووە بە هۆکاری سەرەکیی بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ لە ناوچەگەلی گیرۆدەی شەڕ و ململانێ، هەر لە ئەفغانستانەوە تا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، تا دەگاتە گرژییەکانی لەگەڵ ئێران لە پڕۆسەی دانوستاندا، هەروەها لە شەڕی یەمەن و بارودۆخی ئاڵۆزکاوی عێراق و سوریایشدا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە واشینگتۆن تا بووە هەوڵی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی داوە و بایەخی بە چارەنووسی هاوپەیمان و هاوبەشەکانی نەداوە، وتیشی: بەداخەوە کورد هەمیشە قوربانی ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بووە و نموونەی تازەی ئەم سیاسەتانەش کە لەم ڕۆژانەدا بینیمان ئەوە بوو کە ئەمریکا پشتی کوردەکانی سوریای بەردا.