وشداری ئەدهەم بارزانی لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران
ئەدهەم بارزانی بە وشداریدان لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران
وتی: هەر هەڕەشەیەک یان هێرشێک بۆ سەر ئێران، گەورەترین شۆکی ئابووری لە مێژووی جیهاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەدهەم بارزانی، سیاسەتوانێکی هەرێمی کوردستان بە ڕایگەیاندنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی بەهێزە لە ناوچەکە و نابێت تواناکانی بە کەم سەیر بکرێت، ڕاشیگەیاند کە هەرجۆرە هەڕەشە یان هێرشێکی شیمانەیی بۆ سەر ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی گەورەترین شۆکی ئابووری لە مێژووی جیهاندا و ئاڵۆزی و نائەمنییەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەر ئەوەی کە ئەوەی کە ئێستاکە گەرووی هورموز گەلێک گرنگە و نزیکەی ٣٠%ی نەوت و وزەی جیهان لە ڕێگەی ئەم گەروویەوە هەناردە دەکرێت، بۆیە ڕێگریکردن یان پەکخستنی گواستنەوەی نەوت، وزە و شتومەک لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، جیهان بەرەوڕووی قەیرانێکی گشتداگر دەکاتەوە.
ناوبراو وتیشی: هەر هەڕەشەیەک یان هێرشێکی شیمانەیی بۆ سەر ئێران، هەموو ناوچەکە و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر مەترسییەکی گەورەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆ و نالەباری لەسەر ئارامی، پێکەوە ژیانی گەلان و ئاسایشی گشتی لەم جوگرافیایەدا دەبێت.