بارزانی: داعش ئێستایش مەترسییەکی قورسە لەسەر عێراق و هەموو ناوچەکە
کانونی دوھەم 31, 2026 12:56 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، داعش ئێستایش مەترسییەکی قورسە لەسەر عێراق و سەقامگیری ناوچەکە.
"نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە وەڵامی بڕیارەکەی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق نووسیویەتی، داعش ئێستایش مەترسییەکی قورسە لەسەر عێراق و هەموو ناوچەکە بە گشتی.