شوبات 04, 2026 19:09 Asia/Tehran
  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێم: موچەی موچەخۆران دوربخرێتەوە لە ململانێ سیاسیەکان

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێم داوا لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات كە دەنگیان بگەیەنن بە حکومەت و پەرلەمانی عێراق و هەوڵی چارەسەری گرفتەکانی موچەخۆرانی هەرێم بدەن و موچەی موچەخۆران دوربخرێتەوە لە ململانێ سیاسیەکان .

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی سیاسیەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێم زیاتر لە دە ساڵە لە دۆخێکی دارایی و ئابوریی سەختدا دەژین چونکە لەو ماوەیەدا بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەوە نزیکەی ٦٠ موچەیان فەوتاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ڕێکكەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا ئومێدێک هەبوو کێشەکان چارەسەربن و جارێکی تر موچەکانمان دوانەکەوێت و نەفەوتێن بەڵام بەداخەوە، کێشەکان نەک چارەسەرنەبون بەڵکو قوڵتربونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، چارەنوسی موچەی مانگەکانی یازدە و دوانزەی ساڵی ڕابردوی مامۆستایان و فەرمانبەران دیار نییە و موچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦یش دابەش نەکراوە.

 

سەرپەیڤ