پاره‌ی موچه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
شوبات 10, 2026 19:11 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی خسته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێم؛ بڕیاره تاوه‌كوو سبه‌ی چوارشه‌ممه پاره‌كه رابكێشرێت و دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئێستادا سه‌رجه‌م ڕێكاره ئیداری و ژمێریاریه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ته‌واو كراون.
حكومه‌تی عێراق دوێنێ دوشه‌ممه بڕیاریدا پاره‌ی مانگی یه‌كی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.