ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان نیشانەی قووڵایی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێرانە
ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئامادەبوونی بەرفراوانی کەسایەتیەكان و بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش نیشانەی قووڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان خەڵکی ئێران و هەرێمی كوردستانە .
داوود حەسەن پوور، لە ڕێ و ڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بە ئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو، وتی : هاوكاریە کولتووری و زانستییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا فراوانتر بووە و ئەم بابەتە بە هێزەوە بەردەوام دەبێت
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، محەمەدی حاجی مەحموو، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند: شۆڕشی ئێران لە قوناغێكدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە ڕۆڵی ئایین لە ناوچەکەدا بەرەو لاوازبوون دەچوو؛ بەڵام ئەم شۆڕشە توانی شوناسی ئایینی زیندوو بکاتەوە و پاوەجێی بكات . دوێنێ لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتەكان و گروپە كانی هەرێم و هەروەها نوێنەرانی ئێزیدییەکان، کاکەییەکان، تورکمانەکانی سلێمانی، هەولێر، موسڵ، هەڵەبجە، و کەرکوک بەڕێوەچوو.