سەھەند، بوکی چیاکانی ئێران
تهمووز 07, 2020 09:29 Asia/Tehran
سەھەند ناوی دوندێکە لە باکووری شاری مەراغە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران. زنجیرەچیای سەھەند وەک بوکی چیاکانی ئێران ناسراوە.
پێدەشتی کەس و چاوگەکانی ئەم ناوچەیە گەلێک دڵڕفێنە. ئەم زنجیرە چیایە بەشێکە لە چیاکانی ئەلبۆرز کە لە باکووری مەراغەدایەو بڵیندترین دوندیشی(جام)ی ناوەو ٣٧١٠ مەتر بەرزاییەتی. سەھەند و جام دوو دوندی پێکەوە لکاوی ئەم زنجیرەچیایەن. چاوگەیەک لە لوتکەی ئەم چیایەدایە کە خەڵکی ناوچەکە بە پیرۆزی دەزانن.