تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 18:11 Asia/Tehran
  • ڕووخانی ژومارێک باڵەخانە بەهۆی بوومەلەرزه لە تورکیا

رایەداران دەڵێن دوێنێ شەو بەهۆی بوومەلەرزەیەکی 6.1 ریختەری ژومارێک باڵەخانە  لەتورکیا ڕووخاون و جارێ نەزانراوە چەن کەس بوونەتە قوربانی.

ئاژانسی کۆنتڕۆڵی قەیران و فریاگوزاری تورکیا (AFADِ) ڕایگەیاند سەنتەری بوولەرزەکە پارێزگای بالیکسیر بووە و لە قوڵایی دەکیلۆمەتری زەوی ڕووی داوە.

خەڵک له ئەستەموڵ و پارێزگاکانی دەوروبەر واتە بۆرسا ، مانیسا و ئەزمیر یش هەستیان بە بوولەرزەکە کرد. وەزیری نێوخۆی تورکیاش گوتی بەهۆی بوولەرزەکەوە سێ باڵەخانە و دوکانێک لە سیندیرگی زیانیان پێگەیشتووە و ڕوخاون.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە لە بوومەلەرزەکەی ساڵی 2023 دا  پتر لە 53 هەزارکەس بوونە قوربانی و هەزاران باڵەخانە لە یازدە پارێزگای باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا کاول بوون.

سەرپەیڤ