دۆزرانەوەی گەورەترین شاری مێژوویی لە میسری کەونارادا
نیسان 13, 2021 11:48 Asia/Tehran
کەوناراناسانی میسری شارێکیان دۆزیوەتەوە کە لەژێر لم دا ون بووەو ناوی «سەعود ئاتون» بووەو مێژووەکەی بۆ سەردەمی «ئامێن ھۆتێپ»ی سێھەم دەگەڕێتەوە.ئەم شارە لە چاخی «توت عانێخ ئامون» واتە سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەریش ھەبووە. دکتۆر «زاھی حەواس» سەرۆکی کۆڕی کەوناراناسیی میسر جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەمە گەورەترین شارێکە کە ھەتا ئێستا لە میسردا دۆزراوەتەوەو شارەکە کاتی خۆی بە ھۆی یەکێک لە پاشا گەورەکانەوە دامەزراوە.«ئامێن ھۆتێپ»ی سێھەم لە ساڵی ١٣٩١ ھەتا ١٣٥٣ی بەرلە زایین لە میسردا فەرمانڕەوایی کردووە.