شارۆچکەی سینەمایی غەزالی
May 11, 2021 14:54 Asia/Tehran
ئەم شارۆچکە سینەماییە لە رۆژئاوای تاران و ئۆتۆبانی شەهید لەشگری هەڵکەوتووەو لەودا دێکۆر و دیزانی شەقام و بیناکانی هاوپەیوەندبە فیلم و زنجیرەکانی ئێرانی دروست کراوە.
شارۆچکەی سینەمایی غەزالی لە ساڵی 1358ی هەتاوی لەلایەن دەرهێنەری کۆچکردووی ئێرانی خوالێخۆشبوو عەلی حاتەمی چێکراوە. ئەم شارۆچکەیە خاوەنی لۆکەیشێن و دیزاینی بیناکانی سەردەمیی پێش ئیسلام، دوای ئیسلام و بیناکانی سەدەی هاوچەرخە. ئەم شارۆچکە ئێرانییە سەرنجی هەر بینەرێک بۆلای خۆی رادەکێشێ.