چاوی ئاگر لەناو دڵی زەریادا خۆی دەرخست
تهمووز 04, 2021 10:13 Asia/Tehran
بەهۆی تەقینی یەکێک لە هێڵەکانی بۆری غاز لە نزیک دوورگەی (یۆکاتان) لە زەریای ئەتڵەسی، وەک دەڵێن چاوێکی گڕاوی لەنێو دڵی زەریاکەدا بڵێسەی بەتین دەدات و دیمەنێکی ئەفسوناویی دروست دەکات
کۆمپانیای پیمێکسی سەربە حکومەتی مەکسیک ڕایانگەیاندووە کە لە پێنجی سەرلەبەیانی ئاگرە دزەی کردووەتە نێو هێڵی بۆری غازەکەوە، وێڕانی ئەوەی بەربەستی بۆ دروست دەکەن و ڕێگریی لە چوونی غاز دەکەن، بەڵام پێنج سەعاتی ویستووە بۆ ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەرپرسانی بواری سوتەمەنی لە مەکسیک تیشکیان خستووەتە سەر مەترسی ئەو جۆرە ڕووداوانە، لەبەرئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگە هەیە و کارەساتی مەترسیدار دەڕەخسێنن.