پزشکیان: گەلی ئێران پەندێکی گەورەی بە داگیرکەرانی زایۆن دا
سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هێرشی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆن و ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بنەمای ماددەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگرییان لە گەلەکەیان کرد و دەرسێکی گەورەیان بە داگیرکەران دا .
مەسعود پزشکییان هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئێران ئیدانە کرد و گوتی : ئەم ڕژێمە بە پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکان ، بە هاودەستی لەگەڵ سوپای جەنایەتکاری ئەمریکا هێرشی کردە سەر خاکی ئێران و لە ماوەی 12 ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی شەڕانگێزیدا زنجیرەیەک کردەوەی تاوانکارانەی دژی هێزە سەربازییەکانی بە دەر لە ئەرکەکەیان ئەنجام دا ،ھێرشی کردە سەر مامۆستایانی زانکۆ و هاوڵاتیانی ئاسایی و دامەزراوە ئاشتیخوازەکانی وزەی ئەتۆمی کە لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دا بوون و هەروەها ژێرخانی گشتی . پزشکیان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هەڵوێستی بەرپرسیارانەی وڵاتانی ناوچەکە و ئەندامانی ECO دەربڕی کە لە کاتی قەیرانەکەدا گرتوویانەتەبەر و جەختی لەوە کردەوە : کۆبوونەوەی حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی ECO دەرفەتێکی پڕبایەخە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییە و هەڕەشە ناوچەیی و جیهانییەکانی سەرهەڵدانی ئەو هێرشانە بەبیری جیهان بهێنرێتەوە.