ئادار 07, 2024 14:00 Asia/Tehran
  • وێنەی جوان و سەرنج ڕاکێشی «دەیلەمان»

«دەیلەمان» ناوچەیەکە لە پارێزگای گێلان. ئەم ھەوارگەیە لە ڕۆژھەڵاتی گێلان و لە نزیک شاری «سیاھکەل»دا ھەڵکەوتووە. بەرزایی «دەیلەمان» زیاتر لە دووھەزار مەترە لە ئاستی دەریاو بۆ گەییشتن بەم شوێنە دەبێ لە جاددەکانی قوڵایی دارستان بپەڕیتەوە.

«دەیلەمان» بەرزترین ھەواری پارێزگای گێلان و لە دەست لێ نەدراوترین و ناوازەترین سوچەکانی مەڵبەندی کەسک و سەرسەوزی گێلانە.

کەش و ھەوای  ئەم ھەوارە ساردو کوێستانییە و لەبەر چاوگەی زۆرو بەرجەوەنی سەرسەوزو دوندە بەفرداگرتووەکانی ناودارە. لە ڕووی بەرواری نشینگە بوونیەوە، «دەیلەمان» لەو نشینگە ھەرە کۆنانەی مرۆڤە لە ئێراندا، بە جۆرێک کە ئاسەواری ژیانی ئەشکەوت و کەرەستەو ئامێری مزین و مەفرەغ و گڵینەکانی ئەوە دەر دەخات کە لە دووھەزار ساڵ بەرلە لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع) لەم ناوچەیەدا خەڵک ژیاوە.

سەرپەیڤ