دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی
ئادار 31, 2025 16:29 Asia/Tehran
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک، بە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە ئومەتی ئیسلامی و خەڵکی ئێران، ئەم جەژنەی بە یەکێک لە خاڵەکانی پەیوەندی نێوان جیهانی ئیسلامی و هۆکاری سەربەرزیی ڕوولەزیادبوونی ئیسلام و پێغەمبەرە خۆشەویستەکەی ناوبرد و فەرمووی: بۆ ئەوەی سەربەرزی و سەربەستیی ئیسلامی هەمیشە هەر ڕوو لە زیادبوون بێ، یەکدەنگی و هەوڵ و تێکۆشان و وشیاریی ئۆمەتی ئیسلامی گەلێک پێویستە.