دیداری گەرمی فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران
کانونی دوھەم 23, 2026 15:19 Asia/Tehran
بە بۆنەی سالڕۆژی لەدایکبوونی ئیمام حسێن (ع) و ڕۆژی پاسداران، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئەرتەش و کۆمەڵێک لە فەرماندەی هێزە جۆراوجۆرەکان، لە ئەرکانتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئامادە بوون و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سپا و فەرماندەکانی ئەم دامەزراوە شۆڕشگێڕە دیداریان کرد.