ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» لە میدیای نیشتیمانی
ئاب 25, 2026 11:14 Asia/Tehran
پێشانگای «ڕیوایەتی گۆڕان» بە مەبەستی پیشاندانی دەستکەوتەکانی پێنج ساڵی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، ڕۆژی دووەمی سەرماوەزی ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی د. جبلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیو و تەلەفزیۆن، لە ناوەندی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیو و تەلەفزیۆن دەستی بە کار کرد.
لەو پێشانگایەدا، زیاتر لە ٣٠٠ دەستکەوت کە بەرهەمی ٩٥٠ هەنگاوی گۆڕانکاری لە بەشە جۆراوجۆرە تەکنیکی، ناوەڕۆکی و خزمەتگوزارین، بۆ سەیرکردن خراونەتەڕوو .
هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوی رادیو و تەلەفزیۆن، پرۆسەی گۆڕانکاری لە بوارەکانی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان، لە قۆناغی دەستنیشانکردنی کێشەکان و دانانی ستراتیژی تا دیاریکردنی ئەولەویەتەکان، دانانی بەرنامەی کرداری و جێبەجێکردنی هەنگاوە گۆڕانکارییەکان، بۆ سەردانکەرانی ناوخۆیی و دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕوون دەکەنەوە
سەرپەیڤ