جەختی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر دابینی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئیخلاقی
-
جەختی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر دابینی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئیخلاقی
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد لەسەر چاودێری تەواو و لێبڕاوانەی بەرپرسانی هێزی ئینتزامی لەسەر سەلامەتی هزری و کردەوە و ئیخلاقی فەرمانبەران و دابینی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئیخلاقی .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ناجا پرسی ئاسایشی بە زۆر گرینگ و لە ئەولەویەت دا زانی و بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بە بێ ئاسایش ؛ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و چالاکیەکانی زانستی زانکۆیی ئابووری و ئیدارەی وڵات مومکین نییە وتیان کردەوە و چالاکی لە حەوزەی ئابووری خۆڕاگری و پێکهاتنی شه نگه داری پیروزی ئابووری خونیاش پێویستی بە ئاسایشە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لێکدانەوەی ڕیشەی ئاڵۆزی لە لایەن هێزی ئینتزامی و سیستمی بەرپرسی بە گرینگ زانی و وەبیریشیان هێنایەوە کە سەلامەت ؛ ورد بینی و هەستی پاڵنەرەکانی لە فەرماندەرانی باڵای هێزی ئینتزامی و ڕەفتاری باوکانە و دڵسوزانەی وەزیری ناوخۆ لە گەڵ هێزی ئینتزامی دەرفەتگەلێکی شیاوە کە دەبێ زیاتر لە ڕابردوو لەو دەرفەتانە بۆ گەبشتن بە ئامانجەکانیان کەڵک وەر بگرێت .
ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی ئێران ؛ فەرموویان هێزمەندی بە بێ ڕەحمی ، سەلامەتی دەروونی ، ئامادە بوونی زۆر خێرا و بە جێ ، یارمەتی بە خەڵک و یاسا خوازی لە هۆکارگەلێکن کە دبنە هۆی نیشان دانی سیمایەکی پوزێتیڤ لە هێزی ئینتزامی .
حەزرەتی ئایەتوێلا خامنەیی هەروەها ڕەوتی پێشکەوتنەکانی ئێرانی سەرەڕای هەوڵەکانی 37 ساڵەی دوژمنان باش و بەردەوام نرخاند و وتیشیان نیزامی ئیسلامی بە پشتیوانی نەتەوە ، دوژمنان شکست ئەدەن و هەوڵی دوژمنان بۆ بە دی هێنانی نائومێدی بەد بینی و ناکۆکیەکان لە وڵاتیش ڕیشە ی لە تووڕەیی ئەوان بە بۆنەی بەرەو پێشچوونەکانی ئێران هەیە .
ڕێبەری باڵای شورشی ئیسلامی
ئێران هەموو بەرپرسان و خەڵکی بانگەێشت بۆ پاراستنی یەکگرتوویی
لە وڵات و وتیشیان بە دی هاتنی دوو ڕەوتی ، دوو هۆزیەتی
و دوو جەمسەریی زەبرگەلێکی بکوژە کە دوژمنان بە دوایەتی .