ئۆباما، ڕوانین له‌ئێران ،به‌کام ڕوانگه وه ؟
ئاب 11, 2015 11:25 UTC
-
ئۆباما، ڕوانین له‌ئێران ،به‌کام ڕوانگه وه ؟
ئۆباما، ڕوانین له‌ئێران ،به‌کام ڕوانگه وه ؟
به‌بڕوای سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و
گرووپی پێنج کۆیه‌ک، بوارخۆشکه‌ر بووه بۆ باشترکرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی
واشنگتۆن و تاران.
به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی پرێس تی ڤی؛ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه له‌دیمانه له‌گه‌ڵ که‌ناڵی سی ئێن ئێندا وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بوارخۆشکه‌ره بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی یه‌کجاره‌کی که هه‌مان باشکرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنگتۆن و تارانه.
ئه‌مریکا تائێستا ده‌رفه‌تی زۆری باشبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ ئێرانی له‌ده‌ست داوه‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌شدا له‌سه‌ر هاریکاریه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران، حیساب کردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ش بێت، دیسان هه‌تا ڕاستیه‌کان مه‌ودایه‌کی زۆر هه‌یه.
پرس و بابه‌تی تاڵی زۆر هه‌روا له‌به‌رده‌م دایه که چه‌ندین ساڵه سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران وئه‌مریکا. له‌وڕووه‌وه، له‌باره‌ی که‌ندو کۆسپه‌کانی به‌رده‌م ئه‌و ڕه‌وته ده‌بێ چاوخشاندنێکی واقع بینانه بکرێ.
ئۆباما ئیدیعا ده‌کات که دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران پێوشوێن ناگرێ به‌ڵام بۆ به‌رگریی له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی، سووره له‌سه‌ر جێی مه‌ترسیی بوونی ئێران و له‌و ڕوانگه‌وه ئیدیعا ده‌کات که هه‌نگاوی دواتری له‌ناوچه‌دا که‌مکردنه‌وه‌ی به‌ناو نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی ئێرانه.
ئه‌مریکا به‌هاوپه‌یمانه نه‌ریتیه‌کانی و دراوسێکانی ئێران ئه‌و به‌ڵێنیه ده‌دات که هه‌روا به‌فرۆشتنی ملیاردان دۆلار چه‌که‌مه‌نی له‌دووی به‌ناو به‌هێزکردن و پته‌وکردنی ئاسایشی ئه‌وانه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی ئێران و ئه‌وه به‌مانای دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌و ئاژاوه‌گێڕیی له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌و چاندنی تۆوی بێ متمانه‌یی له‌ناوچه‌یه.
ئۆباما له‌درێژه‌ی دیمانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێندا هه‌روه‌ها وتی؛ ئێمه له‌گه‌ڵ رژیمێکدا وتووێژمان کرد که دروشمی نه‌مان بۆ ئه‌مریکایان به‌رز ده‌کرده‌وه، به‌ڵام نه‌یگوت که له‌به‌رچی خه‌ڵکی ئێران ئه‌و دروشمه‌یان ده‌دا.
بۆ ناسینی شوناس و هۆکاری ئه‌نجامدانی کرده‌ی دوژمنکارانه‌ی ئه‌مریکا له‌دژ خه‌ڵکی ئێران پێویسته چاوێک بخشێندرێ به ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌مرئکا نه‌ک هه‌ر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، به‌ڵکوو له‌نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو.
کرده‌ی دوژمنکارانه‌ی ئه‌مریکا له‌دژ کۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا بهکودهتاو یان کرده‌ی سیخوڕانه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌تاران به‌رته‌سک نابێته‌وه.
ئه‌مریکا له یه‌که‌م هه‌نگاودا پاش سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی له‌کرده‌یه‌کی دوژمنکارانه‌دا بهبلۆکهکردنی سامان و داراییه‌کانی ئێران له بانکه ئه‌مریکیه‌کان، پرۆژه‌ی گه‌مارۆی ئابووری و ته‌ریک خرانه‌وه‌ی ئێران ده‌س پێ کراو له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا جم و جۆڵی زۆری بۆ ناپاوه‌جێ کردنی ئێران ئه‌نجام داوه.
ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریکا له5ی گوڵانی1359(ئاڤریلی1981) له‌ئێران له‌ساری ته‌به‌س(ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران) و داکۆکی له رژیمی سه‌ددام له‌شه‌ڕی دژ به‌ئێران هه‌رله‌و ئاراسته‌دا بوو.
هێرشی مووشه‌کیی پاپۆڕی جه‌نگیی"وینسنس"ی ئه‌مریکا بۆسه‌ر فڕۆکه‌ی موسافیرهه‌ڵگری ئێرباسی ئێران له12ی پووشپه‌ڕی1367(ژولای1988) تاوانێکی دیکه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بوو که مردنی کاره‌ساتباری290سه‌رنشینی گه‌شتی به‌نده‌رعه‌باس-دۆبه‌ی لێکه‌وته‌وه.
جۆرج بووش سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا له‌وتاردانه‌که‌ی له‌ساڵی2002دا، ئیدیعای کرد؛ چالاکی ئاشتیانه‌ی ناڤۆکیی ئێران، سێبه‌ری"هۆلۆکاستی ناڤۆکی" خسته‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و هه‌ڵوێست و جم و جۆڵه دوژمنکارانه، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی به‌شێک له کارنامه‌ی ڕه‌شی نیوسه‌ده ده‌ستتێوه‌ردان خوازیی و دوژمنایه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێرانه که له‌زه‌ین و مێشکی خه‌ڵک و مێژووی ئێران‌دا قه‌ت پاک نابێته‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌رچی ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات به‌وجۆره بنوێنێ که ڕه‌فتاره‌که‌ی له سه‌رانی پێشووی وڵاته‌که‌ی جیاوازه، به‌ڵام به‌کرده‌وه ده‌ریخستووه که جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ لهڕوانگهکانی ناوبراو له‌باره‌ی ئێران‌دا نییه.
سیاسه‌تی ئۆباما له‌ڕاستیدا درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ڕابردوویهو ناوبراویش هه‌ر له‌و ڕوانگه‌وه ده‌ڕوانێته ئێران. بۆیه، لێدوان و ڕاده‌ربڕین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران پاش ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی گرێدراوی فه‌کته‌ری زۆره که داهاتوو له‌باره‌یه‌وه دادوه‌ریی ده‌کات، له‌وڕووه‌وه، وتووێژه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا له‌و بارودۆخه‌دا ته‌نیا سه‌باره‌ت به پرسی ناڤۆکییهو نه‌ک بابه‌تی دیکه، و نیگای ئێران به ئه‌مریکا کاتێک ده‌گۆڕدرێت که ڕه‌فتاری ئه‌مریکا به‌ڕاست گۆڕانی به‌سه‌رداهاتبێت.