درێژه‌ی شه‌ڕ وپێکدادانی سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا
ئاب 11, 2015 11:31 UTC
-
درێژه‌ی شه‌ڕ وپێکدادانی سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا
درێژه‌ی شه‌ڕ وپێکدادانی سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا
شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازانی تورکیا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌روا قوربانیی لێ دەکەوێتەوە.
له‌درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته، میدیا حکومه‌تیه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند: لانیکه‌م300که‌س له‌هێزه‌کانی په‌که‌که له‌په‌لاماره‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته کوژراون.
هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی تورکیاش ڕاپۆری داوه که؛ له‌ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی ڕابردوودا، لانیکه‌م300 که‌س له‌هێزه‌کانی په‌که‌که له په‌لاماره ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانیان له‌باکووری ئێراق کوژراون و 400 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونە.
به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه(9ی ئاگۆست) ی هه‌واڵده‌ریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان، نێزیک به30 که‌س له ئه‌ندامانی ده‌م و ده‌زگه ئاسایشییه‌کانی تورکیاش له‌و په‌لامار و پێکدادانانه‌دا که پاش هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که له‌نێزیک به‌دوو حه‌وته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌س پێ بووه، کوژراون.
دواپهلامارهکان له‌شاری دیاربه‌کر ئه‌نجامی گرت که به‌هۆیه‌وه، پۆلیسێکی تورک له‌به‌ر کاری بوونی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌و په‌لامارانه ڕۆژێک پاش تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌که‌که له‌ناوچه‌ی سیلوپی ڕووی دا.
له‌هه‌مان کاتدا، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی ده‌س پێ کردنی توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی داوه.
له‌مه‌ڕ کێشه‌و ناکۆکی حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که، هه‌واڵده‌ریی ترێندی کۆماری ئازه‌ربایجان به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت چاپی ئانکارا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ئیداره‌ی پۆلیسی ئه‌سته‌مووڵی ڕاگه‌یاند. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، ئه‌و ڕووداوه تاکوو ئێستا 13 برینداری لێکه‌وتووته‌وه.
له‌و تهقینهوەیەدا که دوێشه‌و(9ی ئاگۆست) له‌ئیداره‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی سوڵتان بیلی ڕووی دا، 13 که‌س له‌وان؛ سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بریندار بوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وه هه‌روه‌ها زیانیشی دا له بینای ئیداره‌ی پۆلیس و ماڵه‌کانی ده‌ورووبه‌ری.
یه‌کێک له قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە، یاریده‌ری سه‌رۆکی ئیداره‌ی پۆلیسه.
له‌هه‌مان کاتدا، خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستتێوه‌ردانی هێزه‌کانی پۆلیس و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌گازی فرمێسک هێن، شه‌ڕ و پێکدادانی لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆ(دووشه‌ممه10ی ئاگۆست) ی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌گازی فرمێسک هێن هه‌وڵیان دا؛ بڵاوه بکه‌ن به‌لایه‌نگرانی په‌که‌که که له‌ناوچه‌ی سیزر هه‌ڵکه‌وتوو له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا خۆپێشاندانیان کردبوو.
ئه‌و خۆپێشاندانه له‌کاردانه‌وه به کوژرانی سێ که‌س و برینداربوونی حه‌وت که‌سی دیکه له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا‌و ئه‌ندامانی په‌که‌که، له‌نێزیک سنووره‌کانی ئێراق ئه‌نجامی گرتووه.
خۆپێشانده‌ران که ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیبوو، هێرشیان کرده‌سه‌ر بنکه‌کانی پشکنینی پۆلیس و ئه‌و ئۆتۆمبیلانهیان کەلههاتووچۆدابوو ڕاده‌گرت و داوایان له‌سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌کان ده‌کرد، پێناسه‌کانیان پێشان بده‌ن.
هێزی پۆلیسی دژهسەرھەڵدانیش بۆ بڵاوه‌پێکردن به خۆپێشانده‌ران له‌گازی فرمێسک هێن که‌ڵکیان وه‌رگرت.
پێشتر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که، که له‌دوورگه‌ی ئیمرالی لهبهنددایه، خوازیاری ده‌س پێ کرانه‌وه‌ی خێرای دانوستانه‌کان ببوو و ڕه‌خنه‌شی گرتبوو له تێکهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هێزه حکومه‌تیه‌کانی تورکیا.
به‌رله‌وه‌ش، تارون عه‌جه‌م ئۆغڵوو ئابووریناسی به‌ناوبانگی ئه‌رمه‌نی و مامۆستای زانکۆی ته‌کنۆلۆژیای ماساچۆسێتی ئه‌مریکا له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی تورکیا پێی داگرت: بێ ئاکام مانه‌وه‌و ڕاوه‌ستانی ڕه‌وتی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد، له‌وانه‌یه کاره‌ساتێکی سیاسی و ئابووری بۆ ئه‌و وڵاته به‌دواوه بێت.
ئه‌و ئابووریناسه، که به‌ڕه‌گه‌ز ئهرمهنیهو وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئابووریناسانی هاوچه‌رخ ناو ده‌بردرێت ، پێی داگرتووه؛ ڕه‌وتی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورده‌کان دەبێ بهرههرلهونێک بووه، به‌رده‌وام بکرێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعشی به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی بۆ حکومه‌ت و خه‌ڵکی تورکیا زانیوە.
شیاوی ئاماژه‌یه، خولی نوێی شه‌ڕ و پێکدادانی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له‌بارودۆخێکدا تاوی سه‌ندووه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رقاڵی وتووێژ له‌گه‌ڵ پارت وباڵه نه‌یاره‌کانه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی به‌مه‌به‌ستی دامه‌زاندنی حکومه‌تی نوێ.