حیزبۆڵلای لوبنان چەند بنکە و پێگەی ڕژێمی زایۆنیستی تێک شکاند
حیزبۆڵلای لوبنان چەند بنکە و پێگەی ڕژێمی زایۆنیستی تێک شکاند
حێزبۆڵلای لوبنان شەوی شه مه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکە وپێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو تێک شکاندووە
حیزبۆڵلاڕایگەیاند کە بو پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە وخۆڕاگری بوێرانە وبەشەرەفانەیان وپیوشوێن گرتن وکۆنترۆڵ کردنی پێگەی " بیریا وفیلون" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی داوەتە بەر دەسڕێژ. بنکە وپێگەی فیلون ناوەندی ڕاگرتن و که ره سته لۆجستیکیەکانی سوپای ٢١٠ ی ئیسرائیلە. پێگەی بیریا یش بەرپرسی بەرگری ئاسمانی موشەکی لەناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراوە.
ئەم پێگەیە سسیتمەکانی کۆنترۆڵ کرانی تیدایە کە لە دوازدە کیلومێتری سنوورلەگەڵ لوبنان دایە. لەلایەکی تر خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێگەی " ئەلرمسا" لە تیلال کەفرشوبای لوبنانی بە موشەک داوەتە بەرئامانج کە موشەکەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئامانجه که ی پیکاوه.