تشرینی یه‌که‌م 16, 2015 07:53 UTC
  • سودە سەرسورهێنەرەکانی لیمۆ
    سودە سەرسورهێنەرەکانی لیمۆ

سودە سەرسورهێنەرەکانی لیمۆ هه‌موومان ده‌زانین که‌ لیمۆ یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ زۆر به‌سوده‌کان، بۆیه‌ هه‌میشه‌ وتراوه‌ رۆژی لیمۆیه‌ک بخۆ چونکه‌ پێویسته‌ بۆ ته‌ندروستی. لیمۆترش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەسید سیتریک و فلاوونۆئید و ئانتی ئۆکسیدان و دۆستی تەندروستی مرۆڤە. لیمۆ رێگە دەگرێ لە کۆبوونەوە چەوریی لە لەشدا، یارمەتی بە هەرس کردنی خۆراک دەداو دژی هەڵامەتە و تەنانەت بۆ خاوێنکردنەوەی ناو ماڵیش بە کاردێ. سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ جوانکردنی رووخسار به‌وه‌ی که‌ له‌چه‌وری و به‌کتریا ده‌تپارێزێت.

ئاوی لیمۆ چارەسەرێکی باشە بۆ لەکە و پەڵڵەی سەر دموچاو . به‌ خواردنی لیمۆ یان 2 قه‌تره‌ لیمۆ بکه‌ره‌ سه‌ر فڵچه‌ی ددانه‌که‌ت، ددانه‌کانت سپی ده‌که‌یته‌وه.‌ چەند دڵۆ پ لە ئاوی لیمۆ لە دەستت هەڵسو بۆنی ئه‌و سیرو پیازه‌ ده‌بات که‌ له‌ کاتی ئیش کردندا به‌کارت هێناوه‌.

لیمۆ تەنانەت بۆ قژ و مووی سەریش سوودی هەیە، دژی بلۆق وزیپکەی زار و زمانە، هەڵبەت سەرەتا زمان دەسوتێنتەوەو هەستێکی ناخۆش بە کەسەکەدەدا بەڵام وردە وردە دەرمانی دەکا. ئەگەر لە سەفەر و سەیران و گەڕان گومانتان بە ئاوی خواردنەوە هەیە چەند دلۆپ لیمۆ لە ئاوەکە بکەن، ئاوەکە ئیسترلیزە دەکا .


سەرپەیڤ