خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی هود
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الر ۚ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ(1)
(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.
أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ۚ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ(2)
(گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه) که: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.
وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ(3)
هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).
إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ(4)
گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ(5)
ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.