خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی التحريم
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ(1)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ بۆچی شتێک له خۆت حه‌رام ده‌که‌یت که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردویت، ده‌ته‌وێت به‌و کاره هاوسه‌ره‌کانت ڕازی بکه‌یت؟! له‌کاتێکدا هه‌ر خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ۚ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ ۖ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ(2)
به‌ڕاستی خوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوێده‌کانتانی بۆ بڕیارداون (به‌وه‌ی که‌فاره‌تی بده‌ن)، ئه‌و خوایه گه‌وره‌تانه و پشتیوان و یارمه‌تی ده‌رتانه، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زانا‌و دانایه.
وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَن بَعْضٍ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ قَالَتْ مَنْ أَنبَأَكَ هَٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ(3)
کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).
إِن تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ۖ وَإِن تَظَاهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ(4)
(بۆیه خوا گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت:) ئه‌گه‌ر هه‌ردووکتان داوای ته‌وبه و په‌شیمانی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه باشه، چونکه دڵه‌کانتان له‌خشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن دژ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وه چاک بزانن که خوا خۆی یاریده‌ده‌رێتی و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کان، فریشته‌کانیش له‌وه‌ودوا پشتیوانن بۆی.
عَسَىٰ رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا(5)
ئه‌گه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیکه خوا هاوسه‌رانی چاکتر له ئێوه‌ی پی ببه‌خشتێت، موسڵمان و باوه‌ڕدار، ملکه‌چی په‌روه‌ردگار، زوو له هه‌ڵه په‌شیمان، خواپه‌رست و دیندار، ڕۆژووه‌وان، یان بیر‌و هۆشیان له‌کاردایه و سه‌رنجی دروست کراوانی خوا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ن و هه‌یانه کچن...