خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی الكهف
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ(1)
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زاندووه، هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه.
قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا(2)
کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێ‌دار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیا‌و قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه.
مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا(3)
به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا ده‌مێننه‌وه.
وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا(4)هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه!!
مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا(5)
جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.