خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی النجم
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ(1)
سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ(2)
هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ(3)
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ(4)
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ(5)
جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه