خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی المجادلة
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ(1)
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وه‌ریگرت وتووێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گفتوگۆت له‌گه‌لدا ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا ده‌بات، خوایش گوێی له گفتوگۆکه‌تان بوو، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه. (چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته ده‌رباره‌ی خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به‌و مێرده‌که‌ی هاتۆته خواره‌وه... ڕۆژێک مێرده‌که‌ی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: تۆ له‌جێگه‌ی دایکمی، خه‌وله دێت بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دوای تاوێک حاله‌تی وه‌حی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا دێت و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته داده‌به‌زێت).
الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَائِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ ۖ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًا مِّنَ الْقَوْلِ وَزُورًا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ(2)
ئه‌وانه‌تان به‌هاوسه‌رانیان ده‌ڵێن: تۆ له جێگه‌ی ده‌یکمدایت، هاوسه‌ره‌که‌یان به‌و `قسه‌یه نابنه دایکیان، چونکه دایکیان ته‌نها ئه‌وانه‌ن که ئه‌وانیان لێ بووه، ئه‌وانه قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ده‌که‌ن وبوختانێکی ناپه‌سه‌ند ده‌ڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌شیمان ببنه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن)...
وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ(3)
ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کارو‌کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا ۖ فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ۗ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ(4)
ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ كُبِتُوا كَمَا كُبِتَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنزَلْنَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۚ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ(5)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت و شکست خورده‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان که سه‌رشۆر و خه‌جاڵه‌ت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه، جا بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن سزای ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه...