خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی الحشر
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ(1)
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
هُوَ الَّذِي أَخْرَجَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن دِيَارِهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا ۖ وَظَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا ۖ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ(2)
ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لا‌یه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).
وَلَوْلَا أَن كَتَبَ اللَّهُ عَلَيْهِمُ الْجَلَاءَ لَعَذَّبَهُمْ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابُ النَّارِ(3)
خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چو‌نکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۖ وَمَن يُشَاقِّ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ(4)
ئه‌و سزایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به‌ڕاستی ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش دژایه‌تی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره.
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَىٰ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ(5)
هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات.