خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی التغابن
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ(1)
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ(2)
ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ(3)
ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ(4)
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ فَذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ(5)
ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).