May 19, 2016 15:14 Asia/Tehran
  • بەیاناتی رێبەریی لە دیداری قاریان و حافزانی قورئانی کەریم
    بەیاناتی رێبەریی لە دیداری قاریان و حافزانی قورئانی کەریم

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، لە دیداری بەشدارانی پێشبرکێکانی نێو دەوڵەتی قورئانی پیرۆز ، قورئانی بە تەوەری "یەکیەتی ئۆمەتی ئیسلامی" زانی و فەرمووی : لە بارودۆخێک دا کە ئامانجی ئیستەکبار ، بەدی هێنانی ناکۆکی و تێکهەلچوون لە نێوان موسولمانەکانە ، ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ بە پاڵدان بەو نیعمەتە ئیلاهییە لە ڕێبازی یەکیەتیدا هه نگاو بنێ .

 حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممە لە کۆری بەشدارانی سی و سێهەمین خولی پێشبرکێکانی نێو دەوڵەتیی قورئانی کەریم ، بە جەختکردن لەسەر ئەوەی که ئەمریکا "تاغوتی ئەعزەم" و "شەیتانی ئەکبەرە" ، فەرمووی : ئەمرۆکە گرینگترین ئەرکی زانایان ، رووناکبیران و بلیمەتان، ڕوونکردنەوە بەرامبەر فریوکارییەکانی دوژمنانە و ئۆمەتی ئیسلامی یش دەبێ فریوی وادەکانی زلهێزەکان نەخوات و لەهەرەشەو گورەشەکانیان نەترسێت .

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، قورئانی وەک تەوەری "یەکیەتی ئۆمەتی ئیسلامی" زانی و فەرمووی : لە بارودۆخێک دا کە سیاسەتەکانی ئیستەکبار لە سەر نانەوەی ناکۆکی و تێکهەڵچوونی نێوان موسولمانەکان دایە ، ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ بە پاڵدان بەو نیعمەتە مەزنە ئیلاهییە لە ڕێبازی یەکیەتی و تەکووزیی چالاکی بکات .

حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی بە ئیشارەت دان بە هەوڵی بەربڵاوی زلهێزەکانی تاغوتی بۆ زەبر دان لە ئیسلام و ئۆمەتی ئیسلامی فەرمووی : ئەوان دەزانن کە ئەگەر موسولمانەکان دەستەڵاتیان هەبێ ، توانایی زۆلم کردن دەرحەق بە گەلانی دیکەیان نییە و پرسی فەلەستین وەکوو داگیر کرانی وڵاتێکی ئیسلامی لە بیر ناچێتەوە . ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بە دەربڕینی پەژارەی لە پاڵدانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی بە تاغوت بە جێی پاڵدان بە خودا جەختی کرده وه : وڵاتانێک کە لە ناوچە ، بەرێوە بەری سیاسەتەکانی ئەمریکان ، لە ڕاستی دا خەیانەتیان دەرحەق بە ئۆمەتی ئیسلامی کردووە و بواریان بۆ دزە و کنەی ئەمریکا خۆشکردووە .

بەرێزیان ، ئیمان و پاوەجێی گەلی ئێران و ڕاوەستانی ئەوان بەرامبەر زێدە خوازییەکانی ئەمریکای وەک هۆکاری سەرەکی دەستەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و جەختی کرده وه : هۆی ترسی دەستەڵاتەکان لە گەلی ئێران و هەرچەشنە پیلان دژی ئەو گەلە ، مەزنایەتی لە سەر بنەمای ئیسلامەو دوژمن لە ئیسلامی بە دەستەڵات دەترسێت .

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، دەرکەوتنی تاقمەکانی ترۆریستی تەکفیری لە ناوچە و سازدانی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان موسولمانان له جیاتی دوژمنانی ، ئەنجامی گومرایی و نەبوونی ڕووناکبیری زانی و جەختی کرده وه : بێ گومان "بەرەی کوفر" ، سەرئەنجام بەرامبەر بە "بەرەی ئیسلامی خەباتکار و موجاهید" ناچار بە پاشەکشە دەبێتەوە .

سەرپەیڤ